بەیاننامەی ھاوبەشی ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی_ ئێران مۆڵەتی دەستڕاگەییشتن بە دوو شوێنی دیاری کراو دەدات
کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە کۆتایی گەشتە دوو ڕۆژەکەی «ڕافائێل گروسی» بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بۆ تاران و ئەنجام دانی وتووێز لەگەڵ کاربەدەستانی ئێران، بەیاننامەیەکی ھاوبەشیان دەرکرد.
بەگوێرەی بەیاننامەی ڕۆژی چوارشەممەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، دوابەدوای ڕاوێژی چڕوپڕی دوو قۆڵی، ئێران و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە بارەی چارەسەریی نیازپاکانەی ئەو پرسانەی لە لایەن ئاژانسەوە سەبارەت بە ڕەچاوکردنی تێبینییەکان دیاری کراوە، ڕێککەوتوون.
لە بەیاننامەکەدا ھاتووە، ئێران بەشێوەی خۆبەخش ماوەی دەستڕاگەییشتن بەو دوو شوێنە دەدات کە ئاژانس داوای دەکات و بەستێن بۆ چالاکیی تاقیکردنەوەی ئاژانس بەمەبەستی چارەسەریی کێشەکان خۆش دەکات، ھەر لەم پەیوەندییەدا لە سەر بەروارەکانی دەستڕاگەییشتنی ئاژانس و چالاکییەکانی تاقیکردنەوەی ڕێککەوتن کراوە.
ھەردووک لا لەبەیاننامەکەدا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، بە سەرنجدانی ئەو زانیارییانەی کە لە بەردەستی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دایە، ئەم دامەزراوەیە ھیچ پرسیارێکی دیکەی لە ئێران و ھیچ داخوازییەکیشی بۆ دەستڕاگەییشتن بە زیاتر لەو شوێنانەی کە بە ھۆی ئێرانەوەو لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکان و پاشکۆکان دیاریکراون، نییە.
لە بەیاننامەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دا ھەروەھا ھاتووە، ئاژانس وێڕای پاراستنی تەواوی زانیارییە نھێنییەکان بە گوێرەی پرۆگرامی نێوخۆیی ئاژانسەکە، بڕگە ھاوپەیوەندەکانی نێو ڕێککەوتننامەی تۆکمەی چاودێری و پاشکۆکان و پێوەرو ڕەوتە چەسپێندراوەکانی ئاژانس، نیگەرانییە ئاسایشتییەکانی ئێران ھەروە دەداتە بەر سەرنج و گرینگایەتیی پێدان.