چالاکیی بازرگانیی سنووری میھران پەرەی سەند
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i385692-چالاکیی_بازرگانیی_سنووری_میھران_پەرەی_سەند
بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند: چالاکیی بازرگانیی بنکەی سنووریی میھران بە پرس و ڕاوێژی پارێزگاری ئیلام لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی لە دوو ڕۆژەوە بۆ چوار ڕۆژ لە حەوتەدا زیاد کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 27, 2020 23:20 Asia/Tehran
  • چالاکیی بازرگانیی سنووری میھران پەرەی سەند

بەڕێوەبەری گومرگی پارێزگای ئیلام ڕایگەیاند: چالاکیی بازرگانیی بنکەی سنووریی میھران بە پرس و ڕاوێژی پارێزگاری ئیلام لەگەڵ کاربەدەستانی عێراقی لە دوو ڕۆژەوە بۆ چوار ڕۆژ لە حەوتەدا زیاد کراوە.

«ڕوحوڵڵا غوڵامی» ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا، وتی: لە ئەنجامی دیدارە دوو قۆڵییەکان، دەوڵەتی عێراق ڕەزامەند بوو بە زیاد کردنی کاتی چالاکییەکانی سنووری بازرگانیی میران لە دوو ڕۆژ لە حەوتەدا بۆ چوار ڕۆژ.

ناوبراو وتیشی: ئا بەمجۆرە بازرگانان و سەوداکاران لە ماوەی ڕۆژانی یەکشەممە ھەتا چوارشەممەی ھەموو حەوتەیەک دەتوانن سات و سەودای خۆیان لەگەڵ لایەنی عێراقی ئەنجام بدەن.

بەرلەمە چالاکیی بازرگانی لە سنووری میھران تەنیا لە ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە ئەنجامی دەگرت. چالاکیی سنووری میھران بۆ ماوەی نزیکەی چوار مانگ لە کاتی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پەکی کەوت بوو.