گردبوونەوەی ھەزاران کەس لە جەماوەری ئێران لە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i388433-گردبوونەوەی_ھەزاران_کەس_لە_جەماوەری_ئێران_لە_بەردەم_باڵوێزخانەی_فەرەنسا
ھەزاران کەس لە خەڵک و خوێندکارانی ئێرانی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وتەکانی دژی ئیسلامیی «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا، لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تاران گزد بوونەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 20:34 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی ھەزاران کەس لە جەماوەری ئێران لە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا

ھەزاران کەس لە خەڵک و خوێندکارانی ئێرانی لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە وتەکانی دژی ئیسلامیی «ئێمانۆئێل مەکرۆن» سەرۆک کۆماری فەرەنسا، لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە تاران گزد بوونەوە.

جەماوەری ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادە بوونی بەربڵاویان لە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا لە شەقامی «نۆفێل لۆشاتۆ»ی تاران و بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان دژی ھەرچەشنە سوکایەتی کردنێک بە کەسایەتیی پیرۆزی پێغەمبەری سەردار(ص) گرد بوونەوە.

خۆپیشاندەران ھاواری «لەببەیک یا ڕەسولەڵڵا»، «یا حەسدەر» ، نەمان بۆ ئەمریکا»، «نەمان بۆ ئیسرائیل» و« نەمان بۆ ئالی سەعودیان بەرز کردەوە.

خۆپیشاندەران پارچەنووسگەلێکی وەک «I love Mohammad»و ئاڵاکانی ئێران ، بزوتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان، فەلەستین و لەببەیک یا ڕەسولەڵڵایان پێ بوو.

خۆپیشاندەران ھەروەھا بە ھێندێک دەستنووس بە ناوەڕۆکی «ئازادیی ڕادەربڕین بە مەرج» و« مەکرۆن ھاوسەنگی سەلمان ڕۆشدیە» کردەوەکەی سەرۆک کۆماری فەرەنسایان لە بارەی پشتگری کردن لە سوکایەتی بە پێغەمبەریان شەرمەزار کرد.