فەرماندەی گشتیی ئەرتەش: بەسیج، بەربەستێکی پتەوە لەهەمبەر دوژمناندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i448328-فەرماندەی_گشتیی_ئەرتەش_بەسیج_بەربەستێکی_پتەوە_لەهەمبەر_دوژمناندا
فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا بەبۆنەی هەفتەی بەسیج، ئەو دەزگە جەماوەرییەی بە هێمای بڕوا، چاوڕوونی، فیداکاریی و هەست بە بەرپرسایەتی کردنی گەلی ئێران، وەسف کرد.
(last modified 2026-11-22T16:24:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2026 19:51 Asia/Tehran
  • فەرماندەی گشتیی ئەرتەش: بەسیج، بەربەستێکی پتەوە لەهەمبەر دوژمناندا

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پەیامێکدا بەبۆنەی هەفتەی بەسیج، ئەو دەزگە جەماوەرییەی بە هێمای بڕوا، چاوڕوونی، فیداکاریی و هەست بە بەرپرسایەتی کردنی گەلی ئێران، وەسف کرد.

 

سەرلەشکر ئەمیری حاتەمی بەئاماژە بە دەورگێڕانی بەسیج لەبواری بەرگریی، سازندەیی و ئاوەدانکردنەوە، سڕینەوەو نەهێشتنی بێبەشی و هەژاریی و فریاگوزارییدا، جەختی کرد: بەسیج بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو هەردەم لە تەنیشت خەڵکدا و بۆ خەڵک ئامادەبووە. فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها وتی: ئامادەبوونی هۆشیارانەو بوێرانەی بەسیجییەکان لەتەنیشت هێزە چەکدارەکان و گەلی ئێراندا، جارێکی دیکە توانای بێهاوتای ئەو هێزە جەماوەرییەی ئاشکرا کردو دەریخست کە؛ پەیوەندیی خەڵک لەگەڵ شۆڕش و ئامادەبوونیان بۆ بەرەڤانیکردن لە نیشتمانی ئیسلامی، بەربەستێکی پتەوە لەهەمبەر زێدەخوازیی و حیساباتی هەڵەی دوژمنان.