تشرینی دووه‌م 02, 2020 17:56 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی ئێران گەڵاڵەیەکی ستراتژیکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان پەسەند کرد

نوێنەرانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران گەڵاڵەی ستراتیژیکی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانیان پەسەند کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا، گەڵاڵەی ستراتیژیکی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانیان پەسەند کرد.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان وتی: لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، پێبەندی بەڵێنگەلێک بووین بەڵام ئەوان پێبەند نەبوون و لە گەڵاڵەی ستراتیژیک بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، ئەرکگەلێک خراوەتە ئەستۆی حکومە و دامودەزگاکان و ئەبێ بەڕێوەی ببەن.

بە پێی ئەم گەڵاڵەیە ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئەبێ ساڵانە لانیکەم ١٢٠ کیلۆگرام ئۆرانیۆم لە ئاستی سەدا ٢٠ بپیتێنێت.

دەوڵەت ئەرکەیتی دوای ٣ مانگ لە پەسەند کرانی ئەو یاسایە، ئەگەر پێوەندی بانکی ئیران لە ئەورووپا و رێژەی کڕینی نەوت لەلایەن ئەوانەوە لە ئێران نەگەڕێتەوە سەر دۆخی ئاسایی، دەوڵەت ئەرکیەتی بەرێوە بردنی پرۆتۆکۆلی پەیوەستی ڕابگرێت.

سەرپەیڤ