پسپۆڕێکی ناڤۆکیی ئێران لە گردوپەری تاران دا تیرۆر کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i389689-پسپۆڕێکی_ناڤۆکیی_ئێران_لە_گردوپەری_تاران_دا_تیرۆر_کرا
جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی ئێران پرێس، تیرۆری «موحسین فەخری زادە» پسپۆڕی ناڤۆکیی ئێرانی پشتڕاست کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2020 15:18 Asia/Tehran
  • پسپۆڕێکی ناڤۆکیی ئێران لە گردوپەری تاران دا تیرۆر کرا

جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی ئێران پرێس، تیرۆری «موحسین فەخری زادە» پسپۆڕی ناڤۆکیی ئێرانی پشتڕاست کردەوە.

بڕێک لە سەرچاوە ھەواڵییەکان ڕایانگەیاند: زاناو پسپۆڕێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی لە لایەن کۆمەڵێک چەکداری نەناسراوەوەو لە ڕەوتی پێکدادان لەگەڵ پاسەوانەکانی دا لە گردوپەڕی شاری تاران تیرۆر کرا.

«شەھریار حەیدەری» جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی ئێران پرێس، وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم ھەواڵە ڕاشیگەیاند: لەم ھێرشە تیرۆریستییەدا «موحسین فەخری زادە» پسپۆڕو زانای ناڤۆکیی ئێرانی بە خەستی بریندار بووەو لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی تاران دا بەسەر دەبات.