کانونی یه‌که‌م 23, 2020 07:02 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: پەیوەندییەکانی پەرلەمانیی ئێران و تورکیا ڕۆڵێکی گرینگی لە ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکانی دوو وڵات ھەیە

ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی وتی: پەیوەندییە پەرلەمانییەکانی ئێران و تورکیا ڕۆڵێکی گرینگی لە ھێزمەند کردن و پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی دوو وڵات ھەیە.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری «دەریا ئۆرس» باڵوێزی تورکیا لە ئێران تیشکی خستە سەر مێژینەی پەیوەندییەکانی دوو وڵات و وتیشی: پەیوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیا پەیوەندییەکی ھەڵکەوتەو لە سەر بنەمای دراوسێتی و برایەتییە.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان»وێڕای وەبیر ھێنانەوەی ھەڵوێست و ھاوکارییە ھاوبەشەکانی دوو وڵات لە بوارە جۆربەجۆرە دوو لایەنەکان و کۆڕوکۆمەڵە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان وتیشی: لە ھەل و مەرجی ئێستادا سیاسەتی تاران و ئانکارا لە مەڕ یارمەتی دانی ئاسایشتی پاوەجێ لە ناوچەکە، توانیویەتی ڕۆڵێکی گرینگ لە چەسپاندنی ئاشتی و ئۆقرەیی بگێڕێت.

«دەریا ئۆرس» باڵوێزی تورکیا لە ئێرانیش وێڕای پێداگرتن لە سەر پەیوەندییەکانی ئانکاراو تاران وتی: لێکدانەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و تورکیا بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو قوڵایی ئەم پەیوەندییانە ئاشکرا دەکات.

باڵوێزی تورکیا لە ئێران ھاوکارییەکانی دوو وڵات لە ئاستی ناوچەکەو جیھانی لەمەڕ چارەسەر کردنی قەیرانەکان، بە ئەزمونێکی سەرکەوتوو زانی و وتی: ھەڵس و کەوتی ڕێکمەندو بەردەوام ماریگەریی قوڵ و گرینگی لە پتەوکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات دەبێت.

سەرپەیڤ