ناسرانی 48 تاوانبار لە دۆسیەی شەھید سولەیمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i390908-ناسرانی_48_تاوانبار_لە_دۆسیەی_شەھید_سولەیمانی
دەبیری ئەرکانی مافی مرۆڤی ھێزی دادڤانی ئێران رایگەیاند : لە پێوەندی لە گەڵ دۆسیەی سەرداری سپەھبود شەھید قاسم سولەیمانیی 48 تاوانبار ناسراون و ھەنگاوی پێیوست بۆ راوەدوونانی ئەوان ھەڵگیراوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 28, 2020 13:39 Asia/Tehran
  • ناسرانی 48 تاوانبار لە دۆسیەی شەھید سولەیمانی

دەبیری ئەرکانی مافی مرۆڤی ھێزی دادڤانی ئێران رایگەیاند : لە پێوەندی لە گەڵ دۆسیەی سەرداری سپەھبود شەھید قاسم سولەیمانیی 48 تاوانبار ناسراون و ھەنگاوی پێیوست بۆ راوەدوونانی ئەوان ھەڵگیراوە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، عەلی باقری کەنی رۆژی دوشەممە گوتی : لەو وڵاتانەی کە بە جۆرێک لە تاوانکاریەکەی تیرۆری سولەیمانیەوە گلاون ، داواکراوە زانیاری و بەڵگەکان بدەن بە دەسەڵاتی دادڤانی ئێران . 

نابراو جەختی کردەوە : بە پێی ھەواڵ و زانیاریەکان ، بنکەی ئەمریکیەکان ( رامشتاین) لە ئاڵمان لە گۆڕینەوەی زانیاری نێوان خۆفڕە ئەمریکیەکان کە لە تاوانکاریی تیرۆری شەھید سولەیمانی دابوون ، دەستی بووە .