کانونی یه‌که‌م 29, 2020 09:58 Asia/Tehran
  • ڕەزایی: ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی وڵاتان لەگەڵ ئیسرائیل ھەڵەیەکی گەورەیە

سکرتێری کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران پێی داگرت: وا لە ئیسرائیل دەکەین کە وڵاتانی عەرەبیش لەوە تێ بگەن کە بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو ڕژێمە چ ھەڵەیەکی گەورەیان کردووە.

«موحسین ڕەزایی» سکرتێری کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران لە وتووێژێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئەلمینار سەبارەت بە وەڵامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تیرۆری بەرپرسانی باڵای ئێران لەوانە سپەھبۆدی شەھید حاج قاسم و سولەیمانی و زانای شەھید «موحسین فەخری زادە» وتی: شەڕێکی تازە لە نێوان ئێمەو دوژمنان دا دەستی پێ کراوەو ئەم شەڕەش ھەروا بەردەوام دەبێت.

ڕەزایی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران لە دووساڵ لەمەوپێشەوە ڕەوشتی خۆڕاگرانەی دەست پێکردووە وتیشی: ئەم خۆڕاگرییە خۆڕاگرییەکی کاریگەرەو خستنەخوارەوەی فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەکەی ئەمریکا لە کەنداوی فارس و دەست گرتن بەسەر کەشتییەکەی بریتانیاو دادگایی کردنی سەرنشینەکانی لەو نیشانانەی خۆڕاگریی کاریگەرن لە ئێراندا.

سکرتێری کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە لە ھێرشی ئێران بۆ سەر بنکەی «عەینۆلئەسەد»ی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراقیش دا زەبرێکی قورس لە ئەمریکییەکان کەوت، وتیشی: ئێمە دەمانتوانی ئەمریکاو ئیسرائیل لەمەزیاتریش سزا بدەین.

ڕەزایی بە دەربڕینی ئەمەی کە ئیسرائیل و ئەمریکا ھێندێک جم و جوڵیان لە ئاراستەی شەڕی ئابووری و ناھێمن کردنی ئێران دا ھەبێت، وتیشی: ئەمە ئاساییە کە لەم شەڕەدا ئێمە شەھیدیش بدەین و گوشارمان بخرێتە سەر ، بەڵام شەڕ ھێشتا کۆتایی پێ نەھاتووە.

سەرپەیڤ