پارێزگەی کرماشان دەبێتە سێهەمین جەمسەری پەترۆشیمیی ئێران
وەزیری نەوت وتی: بە جێبەجێکرانی پەترۆشیمی ئیسلاماوای غەرب ، پاش بوشێهر و خوزستان، کرماشان دەبێتە سێهەمین جەمسەری پەترۆشیمی وڵات.
بیژەن نامدار زەنگەنە لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی پرۆژەی پەترۆشیمیی ئیسلاماوای غەرب کە بە بەشداری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆمار بەڕێوە چوو، وتی:
پەترۆشیمی کرماشان ئاواتی دێرینی ئێمە بوو گەرچی پێشتر هەندێ کێشەی هەبوو بەڵام ئێستا بە زانیاری و تەکنۆلۆژی ئێرانی و کەڵک وەرگرتن لە پتانسێلەکانی ناوخۆی وڵات، جێبەجێ دەکرێت .
ئەو بە ئاماژە بەوەی کە پەترۆشیمی لە دۆخی تاڵی گەمارۆکان، دیاریی دەوڵەت بۆ خەڵکی کرماشان دێتە ئەژمار، وتیشی: لەم گەڵاڵە گەورەدا نیو میلیار دۆلار سەرمایە دانراوە کە بە ڕاستی جێگای سەرنجە.
ناوبراو ڕایگەیاند: بەشەکانی ئەم پرۆژەیە پاش سێ ساڵ و لەدوای ئەوەی کە گەیشتە کاتی قازانج دانەوە ، دەدرێتە خەڵک.
بە وتەی وەزیری نەوت بە بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی پێترۆکیمیایی ئیسلاماوای ڕۆژاوا، پاش بوشێهر و خوزستان، کرماشان دەبێتە سێهەمین جەمسەری پەترۆشیمی وڵات.