شوبات 22, 2021 14:02 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی دانیشتنی خوبرەکان : گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی بێ نەھێشتنی بایکۆتەکان زیانی ھەیە

ھەشتەمین کۆبوونەوەی فەرمیی ئەنجوومەنی خوبرەکانی رێبەری دەورەی پێنجەم ، لە بەیاننامەی کۆتایی دا جەختی کردەوە : گەڕانەوە ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی بێ لابردنی کردەیی بایکۆتەکان ، نەک ھەر قازانجی نیە ، بگرە زیانیشی ھەیە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی سەداو سیما ، ئەنجوومەنی خوبرکانی رێبەری لە کۆتایی ھەشتەمین دانیشتنی فەرمیی خۆی دا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک رایگەیاند ، بە خۆڕاگری و تەحەمولی سەختیەکان و کێشە و گرفتەکان لە لایەن خەڵکی ئێران ، سیاسەتی بایکۆتی ستەمکارانە و گوشاری زۆرینەی ئەمریکای تاوانکار لە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، کاڵ بووەتەوە و نوشوستی ھێناوە و ھەموو جیھان بینی کە یەکێکی دیکە لە سەرۆک کۆمارە چەپەڵ و بێ مەنتیقەکانی ئەمریکا کەوتە زبڵدانی مێژوو بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پاڵپشتیی قوڵی جەماوەر ھەروا دەچێتە پێش . 

ئەم بەیاننامەیە دەشڵێ ، زۆردارانی جیھانی بزانن گەڕانەوە یان نەگەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی ، کار ناکاتە سەر خۆڕاگریی خەڵکی ئێران و گەڕانەوەی ئەوان بۆ رێککەوتنی ناڤۆکی بە ھەڵگیرانی کردەیی بایکۆتەکان نەک ھەر سودێکی نیە ، بەڵکوو زیانیشی ھەیە .  

سەرپەیڤ