قاڵیباف: کڵۆمی بایکۆتەکان بە یەکگرتنی جەماوەر دەشکێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i393318-قاڵیباف_کڵۆمی_بایکۆتەکان_بە_یەکگرتنی_جەماوەر_دەشکێت
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە پیشەسازیی ناڤۆکی بووەتە دەرفەتی مشت و مڕی ھەڵگیرانی بایکۆتەکان، وتیشی:کڵۆمی بایکۆتەکان بە یەکگرتنی جەماوەری ئێران دەشکێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2021 06:54 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: کڵۆمی بایکۆتەکان بە یەکگرتنی جەماوەر دەشکێت

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە پیشەسازیی ناڤۆکی بووەتە دەرفەتی مشت و مڕی ھەڵگیرانی بایکۆتەکان، وتیشی:کڵۆمی بایکۆتەکان بە یەکگرتنی جەماوەری ئێران دەشکێت.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە پەڕەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دەربڕینی ئەمەی کە بە ھەڵوەشانەوەی چاودێرییەکانی پرۆتۆکۆل، دوا قۆناغی یاسای ھەنگاوی ستراتژی لە ئاراستەی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکانیش جێبەجێ کرا، نووسی: بۆ زۆر کەس جێگای باوەڕ نەبوو کە لەم بڕگەیەدا پیشەسازیی ناڤۆکی بگعڕێتەوە بۆ ڕۆژانی پڕلەشانازیی خۆی و ببێتە دەرفەتێک بۆ مشت و مڕی ھەڵگیرانی بایکۆتەکان. دیارە کڵۆمی بایکۆتەکانیش بە یەکگرتنی جەماوەری ئێران دەشکێت.