سەرکەوتوانەبوونی تێستی مرۆیی ڤاکسینی ئێرانیی کۆڤۆپارس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i393823-سەرکەوتوانەبوونی_تێستی_مرۆیی_ڤاکسینی_ئێرانیی_کۆڤۆپارس
توێژەری سەرەکیی پرۆژەی کۆڤۆپارس، باسی سەرکەتوانەبوونی تێستی مرۆیی ڤاکسینی ئێرانیی کۆڤۆپارس دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 08, 2021 14:27 Asia/Tehran
  • سەرکەوتوانەبوونی تێستی مرۆیی ڤاکسینی ئێرانیی کۆڤۆپارس

توێژەری سەرەکیی پرۆژەی کۆڤۆپارس، باسی سەرکەتوانەبوونی تێستی مرۆیی ڤاکسینی ئێرانیی کۆڤۆپارس دەکات .

بە پێی راپۆرتی ئێران پرێس ، سەعید کەلانتەری گوتی : لێدانی فازی یەکەمی ڤاکسینی ئێرانیی کۆڤۆپارس لە 120 کەسی خوبەخش لە سبەی سێشەممەوە دەستپێدەبێ و تا ئێستا ھیچ زیانێکی لاوەکی  لە نێو 13 خۆبەخشی بەرایی وەرگرتنی ڤاکسینەکەدا نەبینراوە . 

 بە وتەی کەلانتەری : لە فازی دوھەمیش دا 120 کەسی خۆبەخش بۆ وەرگرتنی ڤاکسین  دەکرێن بە چوار تاقمی سی کەسی . 

ڤاکسینی ئێرانیی کۆڤۆپارس وەک یەکەم ڤاکسینی لێدان - ھەڵمژین ، لە ئەنستیتۆی توێژینەوەی ڤاکسین و سرۆم سازیی رازی و بە پێی رێکاری رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی بەرھەم ھاتووە .