May 07, 2021 13:56 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی خۆڕسکی ڕۆژی جیھانیی قودس لە مەیدانی فەلەستینی تاران

ڕێ و ڕەشسمی خۆڕسکی ڕۆژی جیھانیی قودس لە مەیدانی فەلەستینی تاران

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لەم ڕێ و ڕەسمەدا کە ڕۆژی ھەینی بە شێوەیەکی تەواو خۆڕسک بەرپا کراوە، ئاڵای فەلەستین لە مەیدانی فەلەستین شەکێندرایەوەو ھەروەھا ئاڵای ڕژێمی زایونی و ئەمریکا سووتێندرا.

بەشدارانی ڕێ و ڕەسمەکە ئاڵاکانی فەلەستین و حیزبوڵڵای لوبنانیان بەرز کردووەتەوەو ڕق و بێزاریی خۆیان بەرامبەر بە ڕژێمی داگیرکەری زایونی دەر دەبڕن.

بە سەرنجدانی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناو بە پێی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی  ڕێکخستنی بانگەوازی ئیسلامی، ئەمساڵ ھیچ جۆرە گردبوونەوەو ڕێپێوانێک بە بۆنەی ڕۆژی جیھانیی قودسەوە لە ئێراندا بەڕێوە ناچێت و ڕێ و ڕەسمەکان لە کەشی مەجازی دا بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ ھەینی ٧ی مای ٢٠٢١ ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٠ ڕێککەوت لەگەڵ ٢٤ی ڕەمەزانی پیرۆز ڕۆزی جیھانیی قودسە.

سەرپەیڤ