خڕبوونەوەی خوێندکارانی ئێرانی و دەرەوەیی زانکۆکانی تاران بۆ ئیدانەکردنی دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی
کۆمەڵێک لە خوێندکارانی ئێرانی و بیانیی زانکۆکانی تاران، لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە درندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی لە غەززە لە بەردەم نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە تاران خڕبوونەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، کۆمەڵێک لە خوێندکارانی ئێرانی و بیانیی زانکۆکانی تاران ڕۆژی دووشەممە بۆ ئیدانەکردنی دڕندەکارییەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایونی لە غەززە لە بەردەم نووسینگەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە تاران خڕبوونەوە.
لەم گردبوونەوەنیەدا خوێندکاران بە ھەڵدانی دروشم، دژی ئەمریکا و ڕژێمی ئیسرائیل ڕق و بێزار بوونی خۆیانیان بەرامبەر بە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایونی و ھەروەھا بێ دەنگە لێکردنی کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان لەوانە ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەربڕی.
لە گردبوونەوەکەدا خوێندکاران بە ھەڵکردنی ئاڵای بیست مەتریی فەلەستین ھاوپشتیی خۆیان لەگەڵ گەلی چەوساوەی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
خوێندکارانی ئێرانی و بیانیی زانکۆکانی تاران بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک جەختیان لەوە کردەوە کە گەلی فەلەستین بە باشی لەوە تێگەییشتوون کە بەرخۆدان تاکە ڕێگای بەرپەرچ دانەوەو سەندنەوەی مافی پێپەستکراویانە.