May 13, 2021 12:27 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی نوێژی جێژن لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی

جەماوەری بڕوادارو خوداویستی ئێرانی ئیسلامی دوای مانگێک ڕۆژوو گرتن، نوێژی جێژنیان بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان لە مزگەوت و پیرۆزگە و خسنەکان بەڕێوە برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ڕۆژووگران ڕۆژی پێنج شەممە و دوای مانگێک میوانیی خودا، لە یەکەم ساتەکانی بەیانیی ئەمڕۆ بە ئامادە بوون لە حاسەی مزگەوت و پیرۆزگەو گڵکۆپیرۆزەکان، قامەتی نوێژیان بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان دابەست و نوێژی جێژنیان لە سەرتاسەری وڵان بە شکۆمەندی و دیمەنێکی تایبەتییەوە بەجێ ھێنا.

نوێزی جێژن لەو شارانەی کە باری سوورو نارنجییان تیادا ڕاگەیەندراوە لە کەشێکی کراوەو لە شارە ڕەوشت زەردو شینەکانیش دا بە پێی بەڕێوەبەرایەتیەکی ھۆشمەندو وریا لە نوێژگەو مزگەوتەکاندا بەڕێوە برد.

نوێژی جێژنی ئەمساڵی تارانیش بە بەرنوێژیی حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «مستەفا ڕوستەمی» سەرۆکی دامەزراوەی نوێنەرایەتیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە زانکۆکاندا، بە ڕەچاو کردنی مەودای جەستەیی و ڕێنماییە تەندروستییەکان لە زانکۆی تاراندا بەڕێوە برا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایە جێژن.

سەرپەیڤ