May 13, 2021 12:52 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی نوێژخوێنان لە زانکۆی تارانەوە بەرڕەو مەیدانی فەلەستین بۆ داکۆکی کردن لە جەماوەری چەوساوەی وڵاتی داگیرکراوی فەلەستین

نوێژخو.ێنانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای بەجێ ھێنانی نوێژی جێژن بۆ داکۆکی لە جەماوەری چەوساوەی فەلەستین لە زانکۆی تارانەوە بەرەو مەیدانی فەلەستین ڕێپێوانیان بەڕێوە برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ئیرنا، لەم ڕێپێوانەدا چینە جۆربەجۆرەکانی خەڵک بە پیروو لاوو منداڵ و ھەروەھا کۆمەڵێکی زۆر لە خوێندکاران بە ھەڵدانی دڕوشمی «اللە اکبر» و نەمان بۆ ئەمریکاو نەمان بۆ ئیسرائیل وەک ھێمایەکی داکۆکی لە جەماوەری ستمەلێکراوی فەلەستین بەرەو مەیدانی فەلەستینی تاران ڕێپێوانیان بەڕێوە برد.

قودسی داگیرکراوو بڕێکی تر لە شارەکانی فەلەستین لە ڕۆژانی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە تایبەت لە ماوەی دوو حەوتەی ئەم دواییە کە ھێرشی لەشکریانی زایونی بۆ سەر مزگەوتی ئەقساو گردوپەڕی ئەم شوێنە پیرۆزە پەرەی سەند بوو، ئامادە بوونی بەربڵاوی نوێژخوێنان و موعتەکفینی فەلەستینیی بە خۆیەوە بینی. لە پێکدادانەکاندا ھەتا ئێستا نزیکەی زیاتر لە ٧٠٠ فەلەستینی بریندار بوونە.

سەرپەیڤ