May 16, 2021 00:48 Asia/Tehran
  • بەدونیاھاتنی فیل بۆ یەکەم جار لە ئێران

بەڕێوەبەری باخچەی ئاژەڵانی ئیرەمی سەوزی تاران ، رایگەیاند بۆ یەکەم جار بێچووە فیلێک لە تاران ھاتە سەر دونیا .

پەرویز قەندالی بەڕێوەبەری باخچەی ئاژەڵانی ئیرەمی سەوزی تاران گوتی : ئەمڕۆ شەممە باخچەی ئاژەڵانی ئێرەمی سەوزی تاران شایەدی بە دونیاھاتنی فیل لە مێژووی وڵات دا بوو . 

بەڕێوەبەری باخچەی ئاژەڵانی ئیرەمی سەوز گوتیشی : رەگەزی بێچووە فیلەکە مێیە و ئەم فیلە لە گەڵ دایکی لە تەندروستی تەواودان . 

پەویز قەندالی گوتیشی : بە شێوەی 24 کاتژمێری لە گەڵ پسپۆڕانی یەکیەتی باخچەی ئاژەڵەکانی ئەوروپا و رێنوێنی ناسراو لە لایەن باخچەی ئاژەڵانی تاران لە لایەن یەکیەتی باخچە ئاژەڵەکانی ئەوروپا فیلەکان رادەگیردرێن و ئاگاداریان لێدەکرێت . 

سەرپەیڤ