کۆتایی دانیشتنی لیژنەی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا
شەشەمین خولی دانیشتنی لیژنەی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا کۆتایی ھات .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، خولی شەشەمی لیژنەی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڤیەنای پێتەختی ئوتریش بە ئامادەبوونی شاندکانی ئێران و گروپی 1+4 بەڕێوەچوو و کوتایی ھات .
سەید عەباس عێراقچی سەرۆکی شاندی ئێرانی لەم دانیشتنەدا ، وێڕای ئاماژە بە پێشکەوتنەکانی ئەم خولەی دانوستانەکان بەتایبەت لە سەر رەشنووسی دەقی دانوستانەکان ، گوتی : بابەتە گرنگە ماوەکان پێویستیی بە بڕیاردانی جدی لەپێتەختەکان بە تایبەت لە وڵاتانی لایەنی دانوستان دا ھەیە .
عێراقچی لە لایەنەکانی دانوساتنی ویست شێلگیرانە و بە ئیرادەی بەھێز بە مەبەستی پاراستن و ژیاندنەوەی رێککەوتنی ناڤۆکی ، بە واقع بینی بڕیاری پێویست بدەن .
دانیشتنی لیژنەی ھاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی لە ڤیەنا ، بە سەرۆکایەتی ئێنریکە مۆرا ، جێگری نوێنەری باڵای یەکیەتی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەوە بەڕێوەچوو .