قاچاخی مرۆڤ، سوژێتی تازەی ڕاپۆرتی دوژمنکارانەی ئەمریکا دژی ئێران
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی دا لە بارەی «قاچاخی مرۆڤ» جارێکی تر ناوی ئێرانی لە ڕیزی وڵاتانی «ئاستی سێھەم» کە گوایە کەمترین ھەنگاو لە ئاراستەی خەباتی دژی ئەم دیاردەیە ھەڵدەگرن، ڕاگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لە بەشێکی ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا کە پەیوەستە بە ئێرانەوە، بانگەشەی ئەوە کراوە کە، حکومەتی ئێران کەمترین پێوەری پێویستیش بۆ نەھێشتنی قاچاخی مرۆڤ ڕەچاو ناکات و تەنانەت بە سەرنجدانی کاریگەریی شیمانەیی تەشەنای «کۆڤیدی_١٩» بە سەر توانایی بەرنگار بوونەوەی ئەم دیاردەیە، ھەوڵێکی ئەوتۆ لەم بوارەدا بەکار ناھێنێ.
لە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا بە بێ ئاماژە کران بە بەڵگەی پێویست بانگەشەی ئەوە کراوە کە گوایە حکومەتی ئێران نەیتوانیوە قوربانیانی قاچاخی مرۆڤ لە نێو حەشیمەتی رەبرھەڵگردا ناس مکات و بیانپارێزێت.
دەوڵەتی ئەمریکا ھەموو ساڵێک ڕاپۆرتی جۆربەجۆر لە بواری تیرۆریزم، مافی مرۆڤ، قاچاخی مرۆڤ و بابەتگەلی دیکە بڵاو دەکاتەوەو کەم و زۆر لە تەواوی ئەو ڕاپۆرتانەش دا ئێرانی لە خوارترین ئاست دا داناوەو ھەرجارێکیش کۆڵێک بوختان دژی ئێران ڕیز دەکات.