ئاب 07, 2021 10:19 Asia/Tehran
  • خەتیب زادە: ئێران ڕێز لە یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی عێراق دەگرێت ، ھەڵکردنی ئاڵای ھەرێمی کوردستان ھەڵەی پرۆتۆکۆلی بوو

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئێران بەردەوام ڕێزی لە یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی عێراق گرتووە و لە ئەو بارەوە سیاسەتێکی نەگۆڕی هەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە وەڵام بە پرسیاری ڕۆژنامەڤانان سەبارەت بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەوەی بە هەڵەیەک لەلایەن گرووپی بەڕێوەبەرایەتی پێشوازی جێگیر لە فڕۆکەخانە وەسف کرد.

سەعید خەتیب زادە جەختی کردەوە: ئێران بەردەوام ڕێزی لە یەکپارچەیی خاک و یەکگرتوویی لە عێراق گرتووە و لەو بارەوە سیاسەتێکی نەگۆڕی هەیە.

سەرپەیڤ