ئاب 13, 2021 09:25 Asia/Tehran
  • ڕەزایی: دەبێ لەگەڵ باڵوێزانی بریتانیاو ڕووسیا لێبڕاوانە ھەڵس و کەوت بکرێت

سکرتێری کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران لە توییتێکدا نووسی: دەبێ لەگەڵ باڵوێزانی بریتانیاو ڕووسیا لێبڕاوانە ھەڵس و کەوت بکرێت ھەتا تێ بگەن کە ئێرانی ئەمڕۆ جێگای ئەم ڕووکەش و شانۆ پڕوپوچەڵانە نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، «موحسن ڕەزایی» سکرتێری کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئێران ڕۆژی پێنج شەممە لە توییتێکدا نووسی: دەبێ لەگەڵ ھەردووک باڵوێزەکە لێبڕاوانە ھەڵس و کەوت بکرێت ھەتا تێ بگەن کە ئێرانی ئەمڕۆ جێگای ئەم ڕووکەش و شانۆ پڕوپوچەڵانە نییە.

لەم دواییەدا وێنەیەک لە لایەن باڵوێزانی لەندەن و ڕووسیا لە باڵوێزخانەی ڕووسیا لە تاران بڵاو بووەوە کە لە تەنیشتی دا وێنەیەکی کۆنی «چرچیڵ، ڕۆھڤێڵت، و ستالین»یش ھەر لە ھەمان شوێن دا واتە بینای باڵوێزخانەی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو لە تاران دانرا بوو.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵوێزانی بریتانیاو ڕووسیا لە تارانی بە جیاجیا بانگ کردو ناڕەزامەندیی خۆی بەرامبەر بەو کارەی پێ ڕاگەیاندن.

باڵوێزانی بریتانیاو ڕووسیا لە تاران وێڕای مەخابن دەربڕسن لە بەر ئەو ھەڵەیەی کە ڕووی دا بوو، ڕایانگەیاند کە مەبەستێکی خراپیان لە بڵاو کردنەوەی ئەو وێنەیە نەبووە.

سەرپەیڤ