ئاب 25, 2021 14:52 Asia/Tehran
  • دیاری کرانی «موحسین ڕەزایی» وەکو یاریدەری ئابووریی سەرۆک کۆماری ئێران

«موحسین ڕەزایی» خەنیمی «ئایەتوڵڵا ڕەییسی» لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران، بوو بە یاریدەری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ئابووری.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران، ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەرکردنی بڕیارێک «موحسین ڕەزایی میرقائید» بۆ پۆستی یاریدەری ئابووریی سەرۆک کۆمار، سکرتێری باڵای ھاواھەنگیی ئابووریی سەرکردەکانی ھەرسێ ھێزەکە و سکرتێری بنکەی ئابووریی دەوڵەت دیاری کرا.

«موحسین ڕەزایی میرقائید»  لە دایک بووی ساڵی ١٣٣٣ی «مەسجید سولەیمان» و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرای ئابووری لە زانکۆی تارانە کە بۆ ماوەی ١٦ ساڵ لە نێوان ساڵانی ١٣٦٠ ھەتا ١٣٧٦ سەرکردایەتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە ئەستۆ بووەو لە ساڵی ١٣٧٦یشەوە ھەتا ئێستا سکرتێری کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامیی ئێرانە.

 

سەرپەیڤ