ئه‌یلوول 04, 2021 22:12 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران: بەرخۆدان تاکە ڕێگای ئازادی فەلەستین و کۆتایی هێنان بە داگیرکاری ئەم وڵاتەیە

سەرۆکی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە وتووێژی تەلەفونی لە گەڵ حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەکوو وەزیری دەرەوە پیرۆزبایی لێکرد.

 

بە پێی هەواڵی مێهر، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەم وتووێژەدا وێڕای ڕێز گرتن لە شەڕ و بەرخۆدانی ژنان و پیاوانی فەلەستینی لە بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ زایۆنیستە داگیرکەرەکان، بەرخۆدانی تەنیا ڕێگای ئازادی فەلەستین و کۆتایی هێنان بە داگیرکاری زانی و وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران وەکوو پێشوو لە بەرخۆدان و پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین پشتیوانی دەکات.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وێڕای ئیدانە کردنی درێژە دان بە جەنایەتی زایۆنیەکان دژی ژنان و منداڵانی فەلەستین، جەختی کردەوە : کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەڕێوە بردنی ڕیفڕاندوم و مافی دەنگی خەڵکی فەلەستین بۆ دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان پشتیوانی دەکات.

سەرپەیڤ