ئه‌یلوول 18, 2021 09:20 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران : خەڵک ئاسەواری ئابووری ئەندامەتی لە ڕێکخراوی شانگهای دەبینن

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی ئێران وتی: خەڵک ئاسەواری ئەندامەتی ئێران لە رێکخراوی هاوکاری شانگهای لە بەرنامە ئابوورییەکانی دەوڵەتی سێزدەیەم دەبینن.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی بەرپرسانی شانگهای وتی: گرینگترین رووداوی جڤینی شانگهایدەسپێکی ڕەوتەی ئەندامەتی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی هاریکاریی شانگهایە.

ناوبراو گوتیشی: ئەو ئەندامێتییە چەندین لایەنی جیاواز لەوانە سیاسی، ئەمنیەتی، ئابووری، بازرگانی و گومرکیی و بواری دیکەی هەیە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: هەڵبەت ڕەوتی ئەندامەتی هەمیشەیی بە شێوەیەکە کە قۆناغ بە قۆناغ، هەنگاوگەلێک هەڵدەگیردرێت کە لە ڕاستیدا لە هەر قۆناغێک دا یەکێک لە بازنەکانی چالاک دەبێتەوە و لە کۆتاییدا لە پرۆسەیەکی لانی زۆر یەک ساڵە تا یەک و نیو ساڵە، سەرجەم بەشەکانی پێوەندیدار بە ئەندامەتی هەمیشەیی ئێمە چالاک دەبێتەوە.

سەرپەیڤ