ئه‌یلوول 19, 2021 20:05 Asia/Tehran
  • ڕەزامەندیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە وازھێنانی سکرتێری کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام لە پۆستەکەی

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی داخوازیی «موحسین ڕەزایی»ی لە مەڕ وازھێنانی لە پۆستی سکرتاریەتیی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام، قەبوڵ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە وەڵامی نامەی داخوازیی لەکارکشانەوەی «موحسین ڕەزایی» سکرتێری کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامی نووسی: جەنابی بەڕێز دکتۆر «موحسین ڕەزایی» ھەوڵ و زەحمەتەکانت لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو لە سکرتاریەتی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی ئیسلامی لە بیر ناچێتەوە. وێڕای قەبوڵ کردنی داخوازیی کشانەوەت، سەرکەوتنت لەو بەرپرساریەتییە تازەیە دا لە خوداوەندی تاقانە ئاوتەخوازم.

«ڕەزایی» ماوەیەک لەمەوپێش بە بڕیاری ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» وەکو یاریدەری سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ کاروباری ئابووری دیاری کرا.

 

سەرپەیڤ