بەشداریی ١٥ تیپی بنکەی ناوچەیی باکووری ڕۆژئاوای ئێران لە مەشقی سەربازیی «فاتیحانی خەیبەر»
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401215-بەشداریی_١٥_تیپی_بنکەی_ناوچەیی_باکووری_ڕۆژئاوای_ئێران_لە_مەشقی_سەربازیی_فاتیحانی_خەیبەر
فەرماندەری بنکەی ناوچەیی باکووری ڕۆژئاوای ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ١٥ تیپ لە ھێزەکانی ئەم بنکەیە بەشداری مەشقی سەربازیی «فاتیحانی خەیبەر»ـن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 01, 2021 19:07 Asia/Tehran
  • بەشداریی ١٥ تیپی بنکەی ناوچەیی باکووری ڕۆژئاوای ئێران لە مەشقی سەربازیی «فاتیحانی خەیبەر»

فەرماندەری بنکەی ناوچەیی باکووری ڕۆژئاوای ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ١٥ تیپ لە ھێزەکانی ئەم بنکەیە بەشداری مەشقی سەربازیی «فاتیحانی خەیبەر»ـن.

ئەمیری سەرتیپ «عەلی حاجیلو» فەرماندەری بنکەی ناوچەیی باکووری ڕۆژئاوای ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا وتیشی: تیپە زرێدارەکانی ھەمەدان، قەزوێن، زەنجان، لەشکری ٢١ی حەمزەی سەییدوشوھەدا، لەشکری ٦٤ی ورمێ، تیپی کاردانەوەی خێرا، ئەندازیاری و خۆفڕ ئەو ھێزانەن کە بەشداریی مەشقەکەن.

سەرتیپ حاجیلو وتیشی: ئەم ھێزانە لە ماوەی کەمتر لە ٤٨ کاژێر لە ماوەی یەک حەوتەی ڕابردوو گوێزرانەوە بۆ شوێنی مەشقەکە.

فەرماندەری بنکەی ناوچەیی باکووری ڕۆژئاوای ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ئەم مەشقە ھەتا ئەو کاتەی کە پێویست بێت و تا ڕاگەیاندنی ئەرکانی ھاوبەش بەردەوام دەبێت.