تشرینی یه‌که‌م 08, 2021 19:01 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: لەگەڵ عەرەبستانی سەعودی لە ھێندێک بواردا بە ڕێککەوتن گەییشتووین

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە وتووێژەکانی تاران و ڕیاز بە ئاراستەیەکی دروست دا دەڕوات، ڕایگەیاند: ئێران و عەرەبستان لە ھێندێک بواردا بە ڕێککەوتن گەییشتوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ھەینی لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی «مەیادین» لە بارەی دانوستانی نێوان تاران و ڕیازەوە وتی :  تووێژەکانی ئێران و عەرەبستان بە ئاراستەیەکی دروست دا دەڕوات و ئێمە پێویستمان بە وتووێژێکی زیاترە.

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان وتیشی: ئێمە و عەرەبستانی سەعودی لە ھێندێک بواردا ڕێککەوتووین و لەم وتووێژانە پێشوازی دەکەین.

وتیشی: وتووێژەکانمان لەگەڵ عەرەبستان بە قازانجی ناوچەکەیە. ئەمە وتووێژێکی ئەرێنییە. ئێران و عەرەبستان دوو وڵاتی گرینگن لە ناوچەکەداو ڕۆڵێکی کارایان لە چەسپاندنی ئاسایشتی ناوچەکەدا ھەیە.

ئەمیر عەبدوڵڵاھییان وتیشی: ئێران لەو باوەڕەدایە کە ھاوکێشەی دانوستان و پێشوازی لە لایەنەکانی دیکە بۆی ھەیە داھاتوویەکی پرشنگداری بۆ ناوچەکە بە دواوە بێت.

وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە درێژەی قسەکانی دا ئاماژەی کردە وتووێژە ناڤۆکییەکانیش و وتی: ئێمە کاتی خۆمان بە دانوستان بە فێڕۆ نادەین و ئەگەر ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بەرەو ڕێککەوتنی ناڤۆکی مکوڕ بێت، ئێمەش حیسابی لە سەر دەکەین.

وتیشی: ئامانجی بنەمایی دەوڵەتی ئێران گەڵاڵەیەکی ئابووریی ھەمەلایەنەیە. لە داھاتوویەکی نزیک دا شایەتی دەرەنجامی دەستپێشخەرییەکانی ئێران لە بواری چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشت لە تەواوی ناوچەکەدا دەبین.

سەرپەیڤ