دەسپێکی پێوەندیی ئابووریی ئێران و عەرەبستان بە ھەناردەی 39 ھەزار دۆڵاریی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i401711-دەسپێکی_پێوەندیی_ئابووریی_ئێران_و_عەرەبستان_بە_ھەناردەی_39_ھەزار_دۆڵاریی
وتەبێژی گومرکی ئێران باسی دەسپێکی پێوەندیی ئابووریی ئێران و عەرەبستان دەکات بە ھەناردەی 39 ھەزار دۆڵاریی .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 18, 2021 12:04 Asia/Tehran
  • دەسپێکی پێوەندیی ئابووریی ئێران و عەرەبستان بە ھەناردەی 39 ھەزار دۆڵاریی

وتەبێژی گومرکی ئێران باسی دەسپێکی پێوەندیی ئابووریی ئێران و عەرەبستان دەکات بە ھەناردەی 39 ھەزار دۆڵاریی .

روحوڵڵا لەتیفی وتەبێژی گومرکی ئێران رۆژی دوشەممە لە وتووێژ لە گەڵ ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆن دا گوتی : دوای ساڵ و نیوێک دابڕانی پێوەندیی ، ھەناردە کردن بۆ عەرەبستان ھاوکات لە گەڵ دانوستانی نێوان دوو وڵات روویداوە کە ھەواڵێکی خۆشە .

لەتیفی گوتیشی : لە 39 ھەزار دۆڵار ھەناردە بۆ عەرەبستان ، 6 ھەزار دۆڵار بۆ ھەناردەی کاشی و 33 ھەزار دۆڵار بۆ ھەناردەی جامی کۆرەوی پێویستی نیشانەکانی رێگاوبانە . 

وتەبێژی گومرکی ئێران دەسپێکی ھەناردە بۆ عەرەبستان لە حکومەتی سێزدەھەمی بە نیشانەی کرانەوەی پێوەندیی سیاسی و ئابووریی و فەرھەنگیی دوو وڵات زانی .