کانونی یه‌که‌م 12, 2021 08:05 Asia/Tehran
  • دانیشتنی دانوستانکارانی باڵای سێ وڵاتی ئەوروپایی لە گەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران

دانوستانکارانی باڵای سێ وڵاتی ئەوروپایی دوانیوەڕۆی شەممە لە ھوتێل کۆبۆرگی ڤیەنا لە گەڵ عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوونەوە .

بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ،  ئەم دیدارە لە درێژەی راوێژکاریەکان لە ڤیەنا لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئێران و گروپی 1+4 بە مەبەستی ھەڵوەشاندنی بایکۆتەکان بەڕێوەچوو . 

 رۆژی شەممە ھەروەھا راوێژکاریەکان لە ئاست و فۆرمەتی جیاجیا لە نێوان شاندەکان بەردەوام بوو . 

 بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممەش چەندین کۆبوونەوە بە شێوەی دوو و چەن قۆڵیی لە نێوان شاندەکان بەڕێوەبچێ . 

 عەلی باقری دانوستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی شەممە لە وتووێژێک دا بە ئاماژە بەوەی کە بابەتەکانی ناکۆکی لەسەری شەش دەور دانوستانی پێشوو لە ڤیەنا ھێشتا یەک لا نەکراون ، گوتی : ئێران شتێک کەمتر لە بەرجام ( ھەنگاوی ھاوبەش) قەبوڵ ناکات . 

لە خولی حەوتەمی دانوستانەکان ، ئێران  لەسەر دوو بابەتی لابردنی بایکۆتەکان و پرسە ناڤۆکیەکان پێشنیاری خستووەتەڕوو . 

سەرپەیڤ