کانونی یه‌که‌م 18, 2021 10:12 Asia/Tehran
  • باقری کەنی : راگیرانی دانوستانەکان ویستی ئێران نەبوو

عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسیی جەختی کردەوە : راگیرانی وتووێژەکان بە ویستی ئێران نەبوو .

 

 شەوی رابردوو  عەلی باقری دانوستانکاری باڵای ناڤۆکیی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین جەختی کرد لایەنی دانوستانکاری ڕۆژاوایی پێشنیارە نوێیەکانی ئێران کە پێشکەش کرا، قبووڵ کرد.

ناوبراو لە درێژەدا  گوتیشی : لە خولی حەوتەمی دانوستانەکان ڕوانگەی خۆمان سەبارەت بە گفتوگۆ پێشووەکان کە لە نێوان شاندی ئێرانی و 1+4 ڕاگەیاند.

باقری وتی : گرینگترین خاڵ سەبارەت بە دانوستانەکان ئەوەیە کە لایەنی بەرامبەر لەگەڵ ڕوانگەی نوێی ئێمە هەمبەر دانوستانەکان و دەسپێکی خولی نوێی گفتوگۆکان ڕێکنەدەکەوت.

دانوستانکاری باڵای ناڤۆکی ئیران لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی خۆی ئاماژەی کرد: ئێستا دوو دەقی پێشنیاریمان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و ئەوی تریش سەبارەت بە چالاکییە ناڤۆکییەکان هەیە.

ناوبراو لە کۆتاییدا وتیشی: قبووڵ کردنی ئەو دوو دەقە پێشنیارییە بنەمایەک بۆ دەسپێکی خولی نوێی دانوستانەکان لە خولی ‌هەشتەم دەبێت. ئەڵبەت لایەنی ڕۆژاواییش لەسەر پێویست بوونی باس کردن لە سەر ئەو دوو دەقە پێشنیارییە بۆ دەسپێکی دانوستانە نوێیەکان جەختی کردووە.

سەرپەیڤ