وڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بانگەشەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی موشەکیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404205-وڵامی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_بە_بانگەشەکانی_ئەمریکا_سەبارەت_بە_بەرنامەی_موشەکیی_ئێران
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دوشەممە گوتی : کێشە و گرفتەکانی ئەمڕۆ ناوچەی رۆژاوای ئاسیا لە ئەنجامی دەسستوەرانی وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکەیە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 03, 2022 11:50 Asia/Tehran
  • وڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە بانگەشەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی موشەکیی ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دوشەممە گوتی : کێشە و گرفتەکانی ئەمڕۆ ناوچەی رۆژاوای ئاسیا لە ئەنجامی دەسستوەرانی وڵاتانی دەرەوەی ناوچەکەیە .

سەعید خەتیب زادە ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفڕانسی حەوتانەی خۆی لە گەڵ پەیامنێران دا لە بارەی بانگەشەی نوێی رابێرت مالی ، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لەمەڕ ئەوەی کە ئەم وڵاتە بەرنامەی موشەکیی خۆی بۆ هەڕەشەلێکردنی دراوسێکان دەکار دێنێ ، گوتی : ئەمریکا لە جیاتی ئەوەی کە دەست وەرداتە پرۆسەی ئاسایی ناوچەکە ،  باشتر وایە مەودای خۆی لە گەڵ ناوچەکە بپارێزێ .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە رێککەوتنی ناڤۆکییش  بە وتنی ئەوەی کە پاشەکشە و ڕاستبینی لایەنە ڕۆژاواییەکان لە گفتوگۆکانی ڤیەنا دەبینین، وتی: ئەوان ناتوانن هیچ داخوازییەک سەرتر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە پرسی ناڤۆکیان هەبێت.

سەعید خەتیب زادە  هەروەها بە ئاماژە بە دووهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی حاج قاسم وتی: وەزارەتی دەرەوە تا کاتێک کە ئەنجامدەرانی تیرۆری حاجی قاسم سولەیمانە نەباتە بەردەم دادگا، هەوڵەکانی خۆی ڕاناگرێت.