کانونی دوھەم 25, 2022 15:18 Asia/Tehran
  • شەمخانی: پەیوەندیی شاندی دانوستانکاران لەگەڵ شاندەکەی ئەمریکا بە نووسراوەیە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران وتی: پەیوەندیی شاندی دانوستانکاری ئێران لەگەڵ شاندە ئەمریکیەکەی بەشداری دانوستانی ڤییەنا بە گۆڕینەوەی نووسراوەی نافەرمی ئەنجامی گرتووە لەمە زیاتر پێویستی نەکردووە.

«عەلی شەمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران لە توییتێردا نووسی: ھەتا ئێستا پەیوەندی لەگەڵ شاندە ئەمریکیەکەی بەشداری دانوستانی ڤییەنا لە ڕێگای گۆڕینەوەی نووسراوەی نافەرمی ئەنجامی گرتووە پێویستی بە لەمە زیاتر نەکردووەو ناشیکات.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران جەختی لەوەشکردووەتەوە کە ئەم شێوازەی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکییەکانیش تەنیا کاتێک بۆ شێوازی دیکە دەگۆڕدرێت کە لە ڕێککەوتنێکی گونجاو نزیک ببینەوە.

خولی ھەشتەمی دانوستانی ھەڵگیرانی بایکۆتەکانی سەر ئێران لە ڕۆژی دووشەممەوە ٢٧ی دیسامبەری ٢٠٢١ لە ڤییەنا دەستی پێکراوەو وتووێژەکان بە بڕوای شاندەکانی دانوستانکار ھێندێک پێشکەوتنی ھەبووە.

 

سەرپەیڤ