شوبات 05, 2022 15:44 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئێران بە بانگەشەی ئەمریکا لە بارەی هەڵوەشانی هەندێ بایکۆتی ناڤۆکی: کافی نیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بانگەشەی ئەمریکا لە بارەی هەڵوەشانی هەندێ بایکۆتی ناڤۆکی ، ئەم کارەی بە ناکافی زانی .

ئەمریکا هەشتی ئایاری 2018 بە فەرمی لە رێککەوتنی ناڤۆکیی کشایەوە و وێڕای گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی رابردوو ، بایکۆتی نوێشی لەسەر ئێران دانا .

دوای شکستی هێنانی ئەم بایکۆتانە ، کاربەدەستێکی حکومەتی ئەمریکا ئێوارەی هەینی باسی گەڕاندنەوەی لێخۆشبوونی بایکۆتیی بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێرانی کرد .

 سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە گوتی ، ئەوەی کە ئەمڕۆ دەبیسرێ لە بارەی رەهەند و لایەنەکانی نەهێشتنی بایکۆتی ناڤۆکیە و هەموو لا دەزانن کە ئەوە بەس نیە .

خەایب زادە گوتیشی ، ئەوەی کە ئەمریکا دەبێ بیکات لە هەموو رەهەندەکان دا نەهێشتنی بایکۆتەکان و   هەروەها رەهەندی ناڤۆکیە .

سەرپەیڤ