فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپای پاسداران : توانایی مووشەکیی ئێران چەند ئەوەندە بۆتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i405892-فەرماندەی_هێزی_هەوافەزای_سپای_پاسداران_توانایی_مووشەکیی_ئێران_چەند_ئەوەندە_بۆتەوە
فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپای پاسداران وتی: توانایی ئاگری مووشەکیی و هاویشتنی هاوکات، شەش ئەوەندە بۆتەوە و کاتی ئامادەیی و مەودای هاویشتنیش دابەزیوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 06, 2022 05:54 Asia/Tehran
  • فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپای پاسداران : توانایی مووشەکیی ئێران چەند ئەوەندە بۆتەوە

فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپای پاسداران وتی: توانایی ئاگری مووشەکیی و هاویشتنی هاوکات، شەش ئەوەندە بۆتەوە و کاتی ئامادەیی و مەودای هاویشتنیش دابەزیوە.

 

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەمیر حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئسلامیی وتی: ئێمە فەرمانی رێبەری مەزن لە سەر بەهێزکردنی هێزەکانمان بە جیدی وەرگرت و بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆمان توانیمان لەم بابەتە گرینگەدا سەرکەوین.

ئەو وتیشی: ئێستا لەم بنکەی سوپادا دەتوانین ٦٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بفڕێنین و دەتوانین هەر ئامانجێک بە ئاسانی بپێکین.

فەرماندەی هێزی هەوافەزای سپا وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە دەسەڵاتی ئێمە زۆر گەشەی کردووە، وتی: توانایی ئاگری مووشەکی و هاویشتنی هاوکات، شەش ئەوەندە بۆتەوە و کاتی ئامادەیی و مەودای هاویشتنیش دابەزیوە.