نامەی 250 ئەندامی پەرلەمانی ئێران بۆ سەرۆک کۆمار لە بارەی دانوستانی ناڤۆکی
نیسان 10, 2022 16:54 Asia/Tehran
زیاتر لە 250 نوێنەری مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران نامەیەکیان لە بارەی دانوستانەکانی ناڤۆکی روو لە سەرۆک کۆمار نووسی کە ئەمڕۆ لە پەرلەمان خوێندرایەوە .
لەم نامەیەدا وێڕای رێزگرتن لە تیمی دانوستانکاری ئێران لە دانوستانی ناڤۆکی ، روو لە سەرۆک کۆمار ، لەسەر بنەماکانی عیززەت ، حیکمەت و مەسڵەحەت و ئەزموونەکانی رابردوو پێداگری کراوە .
لەم نامەیەدا پێداگریی کراوە ئەزموون نیشانی داوە ھۆگرنەبوونی ئەمریکا بۆ خستنەڕووی دەستەبەری پێویست بۆ لایەنی ئێرانی ، ناتوانێ مافی گەلی ئێران دەستەبەر بکات .
ئەندامانی پەرلەمان ھەروەھا گوتوویانە لە دانوستانی نوێ دا پویستە ئەمریکا دەستبەری یاسایی بدات کە لە رێککەوتنی ناڤۆکی ناچێتەدەر .
ھەروەھا گوتراوە دەبێ ھەناردەی نەوتی ئێران دەبێ بگەڕێتەوە پشکی دیاریکراوی ئۆپێک .