May 25, 2022 15:09 Asia/Tehran
  • دیاردەی خۆڵبارین، تەوەرەی ڕاوێژی «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سووریاو عێراق

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە ئاراستەی ڕاوێژی چڕوپڕی لەبارەی دیاردەی خۆڵبارین لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ھێندێک لە وڵاتانی ناوچەکە، لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی سووریاو عێراق و کوێت بە تەلەفۆن قسەی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی دا لە سەر ھەستیاری و خێرایی بەڕێوەبەرایەتی کردنی دیاردەی خۆڵبارین کە سەرەچاوەی دەرەکیی ھەیە و بووەتە ھۆی تێکچوونی باری ئاسایی ژیانی خەڵک و ژیانی شارومەندانی خستووەتە مەترسییەوە، پێی داگرت.

لەم بوارەدا لە نێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و ھاوتاکانی لە سەر ئەوە ڕێککەوتن کرا کە شاندێکی ھونەری و کارناس داگری ڕێکخراوەی ژینگەپارێزو وەزارەتی دەرەوە و دامەزراوە ھاوپەیوەندەکانی دیکەی وڵات دەستبەجێ ڕەوانەی دوو وڵاتی عێراق و سووریا بکرێن ھەتا بە شێوەیەکی مەیدانی و لە ئەنجامی بیروڕا گۆڕینەوە لەگەڵ ھاوتایانی خۆیان، پرسی ھاوکاری بە کۆمەڵی ناوچەیی بۆ بەرنگار بوونەوەی خۆڵبارین پێ و شوێن بگرن و ڕێگاچارەیەکی کاراوخێرا تاوتوێ بکەن.

ھەروەھا لە ڕاوێژە تەلەفۆنییەکانی وەزری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ھاوتایانی سووری و عێراقی و کوێتی، بڕیار درا دانیشتنێکی ھاوبەشی ناوچەیی پسپۆڕانە لەم بوارەدا بەڕێوە ببردرێت.

بەرلەمە «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە دوا وتووێژە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ ھاوتا تورکەکەشی لەم بارەیەوە قسەی کردو وەزیری دەرەوەی تورکیاش ئامادە بوونی وڵاتەکەی بۆ ھاوبەشی و ھاوکاریی چالاک لەم پەیوەندییەدا ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ