ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: بڕیارنامەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەپەلە و سیاسییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i408684-ئەمیر_عەبدوڵڵاهیان_بڕیارنامەی_ئاژانسی_نێودەوڵەتی_وزەی_ئەتۆمی_بەپەلە_و_سیاسییە
وەزیری دەرەوەی ئێران پێشکەشکردنی  بڕیارنامەیەی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپی بە ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی  ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە پەلە و سیاسی ناوبرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2022 01:39 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: بڕیارنامەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەپەلە و سیاسییە

وەزیری دەرەوەی ئێران پێشکەشکردنی  بڕیارنامەیەی ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپی بە ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی  ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بە پەلە و سیاسی ناوبرد.

 

بڕیارنامەی پێشنیارکراوی ترۆیکای ئەمریکا و ئەوروپی (ئەڵمانیا، بەریتانیا و فەرەنسا) لەدژی ئێران، چوارشەممەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی وەرزانەی ئەنجوومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا، سەرەڕای دژایەتی توندی چین و ڕووسیا، پەسەند کرا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، وەزیری دەرەوەی ئێران حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە چەند پرسێکی ناوچەیی و نێودەوڵەتییان تاوتوێ کرد.

ئەنتۆنیۆ گۆترێش لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەختی لە گرینگیی درێژەدان بە دانوستانەکانی ڤیەنا کردەوە و دیپلۆماسی بە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەندێک لایەنی دیکەی دانوستانەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی  زانی.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها بڕیارنامەی ئەم دواییەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەبارەت بە ئێرانی تەنیا بە ڕاسپاردەیی زانی و جەختی لە گرینگیی بەردەوامی دانوستانەکان کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاھیان و گوترێش ھەروەھا لەسەرپرسەکانی یەمەن وسوریاش قسەیان کرد .