بۆرێل: دانوستانەکان دەست پێ دەبنەوە ، دانوستانی راستەوخۆ لەنێوان ئێران و ئەمریکادا ناکرێت
بهڕێوهبهری سیاسهتی دهرهوهی یهکێتی ئهورووپا وتی: هیچ دانوستانێکی ڕاستهوخۆ له نێوان ئێران و ئهمریکا ناکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێران و ئەمریکا ڕاستەوخۆ دانوستان ناکەن، بەڵکو تیمێک بە سەرۆکایەتی ئەو وەک ڕێکخەر کارئاسانی بۆ دانوستانەکان دەکات.
بۆرێل بە ئاماژە بەوەی کە دانوستانەکان وەستابوون و هیچ ئاسۆیەکی روون بۆ دەسپێکردنەوەیان نەبوو ڕایگەیاند لە ئەنجامی راوێژکاریەکان ، لە رۆژانی داھاتوودا دانوستانەکان دەست پێ دەبنەوە .
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وتیشی شوێنی بەڕێوەچوونی دانوستنانەکانی نێوان ئێران ، یەکیەتی ئەوروپا و ئەمریکا ، شاری ڤیەنا نابێت .
گوتیشی : دانوستان لەوانەیە لە شوێنێکی نزیکتر بە کەنداوی فارس و لە وڵاتێکی لێواری کەنداوی فارس بێ .