ته‌مووز 08, 2022 15:23 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆمار: ڕوناکبیران دەبێ ئامادە بن لە بەر خەڵک خۆیان بخەنە مەترسییەوە

سەرۆک کۆمار وتی: ڕوناکبیرانی کۆمەڵگا کەسانێک نین کە کۆمەڵگا بەرەو کلتووری ڕۆژئاوا بانگێشتن بکەن، بەڵکو کەخسانێکن کە کۆمەڵگاو پێداویستییەکانی بە باشی بناسن و لەم ئاراستەیەش دا ئامادە بن لە بەر خەڵک خۆیان بخەنە مەترسییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی ڕۆژی ھەینی لە دیدار لەگەڵ نوخبە، زانایان و بنەماڵەکانی شەھیدان و گیانبازان لە شارستانی سەقەز وتی: ڕوناکبیرانی کۆمەڵگا دەبێ بەردەوام ئامادەی خۆخستنە مەترسی بن لە بەر خەڵک و لە وڵات دا ڕۆڵێکی کارا بگێڕن.

.تیشی: شەھیدانی ئێمە باشترین ڕوناکبیرانی کۆمەڵگا بوون، چونکو کومەڵگاو پێداویستییەکانیان بە باشی دەناسی و لێی تێ دەگەییشتن و ئامادە بوون بۆ چارەسەریی پێداویستییەکانی خەڵک ڕۆڵ بگێڕن، وەک چۆن سەرداران و بەسیجییە ئازیزەکان لە بست بە بستی ئەم شارستانەو تێکڕای وڵات دا ڕۆڵیان گێڕا.

سەرۆک کۆمار پێشنیاری بە ھونەرمەندان و دایکۆمێنتاران کرد کە ئەم بوێری و لەخۆبردووییانە بە چێکردنی ف یلیم و دایکیۆمێنت بۆ یادگار بھێڵنەوەو تۆماری کەن و بۆ داھاتووان بیگێڕنەوە کە خەڵکی ئەم ناوچانە چەند بوێرانەو لەخۆبردوو بە درێژایی شۆڕشی ئیسلامی جوڵاونەتەوە.

ئایەتوڵڵا ڕەییسی وتیشی: ئەم شانازیە دەبێ تۆمار بکرێت و بمێنێتەوەو کلتووری جەماوەری ئەم مەڵبەندەو شارستانیەتەکەی بگوازرێتەوە بۆ چاخ و بەرەکانی داھاتوو.

 

سەرپەیڤ