بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی ناوچەیی یەکگرتنی ئیسلامی: ڕژێمی زایونی ھۆکاری سەرەکیی قەیرانەکانی جیھانی ئیسلامە
بەشدارانی یەکەم کۆنفرانسی ناوچەیی یەکگرتنی ئیسلامی لە بەیاننامەی کۆتایی دا، کێشەی فەلەستینیان لە سەرەوەی پرسەکانی ئوممەتی ئیسلامی و ڕژێمی زایونیشیان بە ھۆکاری سەرەکیی قەیرانەکانی جیھانی ئیسلام زانی.
یەکەم کۆنفرانسی ناوچەیی یەکگرتنی ئیسلامی بە ناوی «کوردستان ھێمای وەدی ھاتنی ئوممەتی ئیسلامی و ھاوژینیی نەتەوەو ئایینزاکان» ڕۆژی چوارشەممە لە سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستانی ئێران بەرپا کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لە بەیاننامەی کۆتایی ئەم کۆنفرانسەدا ھاتووە: گەورەترین قەیراگەلێک کە لە ئێستادا جیھانی ئیسلام لەگەڵی دا دەستەوئێخەیە، لێک دابڕان، دابەشکرانی وڵاتانی ئیسلامی و بێ متمانەیی لە نێوان حکومەتەکانە.
ئەم بەیاننامەیە تاکە ڕێگای بەرنگار بوونەوەی قەیرانەکانی ئێستای جیھانی ئیسلامی بۆ خۆڕاگری، پاوەجێیی ھزری، ڕۆشنبیری، ئابووری، سیاسی و لەشکری گەڕاندووەتەوە.
ئەم بەیاننامەیە دەشڵێت، دیاردەی توڕەو ترسناکی تیرۆریزم کە ھێندێک لە وڵاتانی ئیسلامیی داگرتووە، لە درێژەو لە ئاراستەی ھەمان تیرۆریزمی زایونیستی و پیلانی ئەمریکی دا ئەنجام دەگرێ کە ئامانجە یەکجارییەکەی داسەپاندنی زاڵیەتی و ڕکێف بە سەر موسڵمانان دایە لە پاش داڕشتنەوەی نەخشەو خەریتەی جیھانی ئیسلام و ڕاپەڕاندنی گەڵاڵەیەک بە ناوی « بشێویی بەڕێوەبەرایەتی کراو»و پاشان گەییشتن بە ئامانجی بە ناو «ڕۆژھەڵاتی ناڤینی تازە».
بەشدارانی یەکەم کۆنفرانسی ناوچەیی یەکگرتنی ئیسلامی لەم بەیاننامەیەدا داوایان لە دەوڵەت و نەتەوە ئیسلامییەکان کرد کە ھەتا پێیان دەکرێ سەرنجی کێشەی گرینگی فەلەستین بدەن و نەھێڵن قەیرانە ساختەکانی ئێستا لەم ئەوبەرایەتییە گرینگە دووریان خاتەوە.
بەشدارانی کۆنفرانسەکە ھەروەھا تیشکیان خستە سەر ئەو مەترسیانەی کە ڕووبەڕووی ھێندێک وڵات لەوانە سوریاو، یەمەن و عێراق و ئەفغانستان بووەتەوەو داوای چڕکرانەوەی ھەموو مسۆگەرات و ئەنجام گرتنی ھەوڵی دووھێندەی کرد بە مەبەستی پێشگرتن بە دابەشکرانی ئەم وڵاتانەو چەسپێندرانی ئاشتی و ئاسایشت لە ناوچەکەدا.
لەم بەیاننامەیەدا لە سەر پێویستیی ھاوکاریی نێوان دامەزراوە فێرکاری و توێژینەوەییەکان و ھەروەھا حەوزەو زانکۆکانی ئێران و ھەرێمی کوردستان بۆ بڵاوە پێکردن و برەو پێدانی کلتووری لێک نزیک بوونەوەو یەکگرتن و پیشاندان و ناساندنی ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی ئیسلام وەکو ئایینی نەیاری توندوتیژی و توندئاژۆیی پێداگری کرا.
ئەم بەیاننامەیە باسی ئەوەشی کردووە کە، ناوچەکانی کوردستانی ئێران و عێراق قەڵایەکی پتەوو ھێمای دەستەڵاتی ھەردووک وڵاتەکەن و لە بەرامبەر پیلانی دوژمنانی بیانی و دەست و پێوەندە نێوخۆییەکانیان ھەروەکو ڕابردوو بەوپەڕی ھێزو دەستەڵاتەوە دەوەستن.