ڕێبەری باڵای ئێران فەرمانیدا؛ بەرپرسان بۆ قەرەبووکردنەوەی خەسارەکانی لافاو رێکاری پێویست بگرنە بەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i410053-ڕێبەری_باڵای_ئێران_فەرمانیدا_بەرپرسان_بۆ_قەرەبووکردنەوەی_خەسارەکانی_لافاو_رێکاری_پێویست_بگرنە_بەر
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فەرمانێکی بۆ قەرەبوو کردنەوەی خەسارەکانی لافاو دەرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 31, 2022 03:00 Asia/Tehran
  • 
ڕێبەری باڵای ئێران فەرمانیدا؛ بەرپرسان بۆ قەرەبووکردنەوەی خەسارەکانی لافاو رێکاری پێویست بگرنە بەر

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران فەرمانێکی بۆ قەرەبوو کردنەوەی خەسارەکانی لافاو دەرکرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی لافاوی ئەم دواییە  فەرمووی دەبێ بەرپرسان بەردەوام بن لە هەوڵەکانیان بۆ یارمەتیدانی بەرکەوتوان.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەرپرسان کرد رێوشوێنی پێویست بۆ چاک کردنەوەی خەسارەکان بگرنە بەر.

وتیشی: هەوڵی بەردەوام بۆ کەم کردنەوەی پاشهاتە کانی ئەم رووداوە پڕئازارە ئەرکی هەموانە.