وەزاڕەتی ئیتلاعات هاووڵاتییەکی سویدی بە تاوانی سیخوڕی دەستگیر کرد
تهمووز 31, 2022 08:33 Asia/Tehran
وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاند: ھێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات، هاووڵاتیەکی سویدییان بە تاوانی سیخوڕی، ناسی و دەستگیرکرد.
لە دەقی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی ئیتلاعات دا هاتووە: تاوانبارە سوئیدییە کە لە چەندین سەفەردا بەهۆی هەڵسوکەوت و پێوەندی گوماناوی، کەوتبووە لیستی گومانلێکراوانی دژە سیخوڕی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە و لە ئەنجامدا دەرکەوت کە بە شێوەیەکی پرۆفشناڵ لە لەگەڵ هەندێک گومانلێکراوی ئەورووپایی و نا ئەورووپی کە لە ئیران لە ژێر چاوەدێریدان، پێوەندی هەبووە.
شیاوی باسە کە تاوانبارەکە خاوەن پێشینەی سەفەر بۆ ئیسرائیل بووە.