کەنعانی: ئێران بە وردی و بە هەستیارییەوە گۆڕانکاریەکانی عێراقی لەژێر چاوەدێریدایە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە پێشهاتەکانی عێراق ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە وردی و هەستیارانە بەدواداچوون بۆ ئەم پێشهاتانە دەکات و دیالۆگ و دانوستان بە باشترین ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆی ئەم وڵاتە دەزانێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ناسر کەنعانی ڕایگەیاند، ئاسایشی عێراق ئاسایشی ئێران و ناوچەکەیە، دەشڵێت: دەکرێت لایەن و ڕێکخراوە سیاسییەکانی عێراق لە چوارچێوەی دەستووردا ڕێک‌بخرێن ولە ڕێگاکانی تێپەڕاندنی دۆخی ئێستا بە ئاشتیانە و بە ڕێزگرتنی یەکتر، یارمەتی گەشەپێدان و پێشکەوتنی عێراق بدەن.
کەنعانی ڕایگه یاند که ئێران هه میشه ڕێزی له هه ڵبژاردنی گه لی عێراق گرتووه و جه ختی کرده وه که دیالۆگ باشترین ڕێگایه بۆ چاره سه رکردنی کێشه ناوخۆییه کانی ئه م وڵاته .
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دانوستانه‌کانی ڤییه‌ن ڕایگه‌یاند، ئێران هه‌میشه له پرۆسه‌ی دانوستان دا ئاماده‌یی هه‌بووه و پڕۆسه‌ی دانوستان بۆ گه‌یشتن بە به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی گشتگیر و سه‌قامگیر و دەسبەربەرکەری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران له چوارچێوه‌ی ریککەوتنی ناڤۆکی به تایبه‌ت بەرژەوەندییە ئابوورییەکان دەزانێ .