لە ئێران دادگای تایبەتی تاوانە جەنگیەکان دادەمەزرێ
بۆ یهکهم جار له مێژووی یاسادانانی ئێران دا، پلانی دامهزراندنی دادگای تایبهتی تاوانهکانی جهنگ بۆ دادگاییکردنی ئهو تاوانبارانهی که تاوانی جهنگییان له ئێران یان ناوچهکانی دیکهی جیهان ئهنجام داوه، دهبێته یاسا.
یەکەم دانیشتنی تاووتوێکردنی خاڵە گشتیەکانی گەڵاڵەی دامەزراندنی دادگای تایبەت بە تاوانەکانی جەنگ بۆ دادگاییکردنی ئەو تاوانبارانە کە تاوانی جەنگیان لە ئێران یان ناوچەکانی دیکەی جیهان ئەنجامداوە، ئەمڕۆ (دووشەممە) لە لیژنەی دادوەریی پەرلەمان بە ئامادەبوونی نوێنەرانێک لە وەزارەتی دەرەوە ، ئەرتەش ، سپای پاسداران ، هێزی پۆلیس و دامەزراوەی دیکەی پەیوەندیدار بەڕێوەچوو.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سەداوسیما ، "حەسەن نەورۆزی"، جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی دادوەری پەرلەمان کە بەرپرسی داڕشتن و بەدواداچوونی ئەم پلانەیە، رایگەیاندووە، مەبەست لە گۆڕینی ئەم پرۆژەیە بۆ یاسا ، نەهێشتنی بۆشاییە مافەوانی و یاساییەکانی کۆماری ئیسلامی لە دادگا نێودەوڵەتییەکانە.