ژمارەی قوربانیانی لافاوەکانی ئەم دواییەی ئێران گەیشتە ٧٦ کەس
ئاب 02, 2022 09:50 Asia/Tehran
بەرپرسی ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند: ژمارەی کوژراوانی لافاوەکانی ئەم دواییە گەیشتووەتە ٧٦ کەس.
ئەو لافاوانەی بەهۆی دیاردەی مۆنسۆنەوە دروست دەبن لە 23ی تەمموزەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.
24 پارێزگای ئێران لەو لافاوانە تێوەگلاون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد حوسێن نامی، بەرپرسی ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتیی قەیران لە وەزارەتی ناوخۆ شەوی دووشەممە ڕایگەیاند: لە لافاوەکانی ئەم دواییەدا ٧٦ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٦ کەسیش بێسەروشوێنن.
نامی ڕایگهیاند که 24 پارێزگای وڵات بههۆی لافاوهوه زیانیان بهرکهوتووه.
وتیشی: لەم ماوەیەدا ٢٠ هەزار خانووی نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەوتووە، ١٣ هەزار یەکە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە و ٧ هەزار یەکە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەی بە تەواوەتی هەیە.