ئه‌یلوول 19, 2022 08:12 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: بەشداریکردن لە کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرفەتێکە بۆ ڕاگەیاندنی بیروڕای کۆماری ئیسلامی

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئامادەبوون له‌ کۆگەی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ دەرفەتێک زانی بۆ ڕوون کردنەوەی بۆچوون و هه‌ڵوێسته‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،«سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە بەر لە وەڕێ کەوتنی بەرەو نیویۆرک لە تاران لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران وتی: لەسەر بانگهێشتی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بۆ بەشداری کردن لە ٧٧هەمین کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان سەردانی نیویۆرک دەکات.

ڕەییسی ڕاشیگەیاند کە دەتوانرێت بیروڕا و بۆچوونی کۆماری ئیسلامی و ڕوانگە ناوچەییەکانی ڕوون بکرێتەوە و پێویستە ئەو دەرفەتانە بۆ ڕوونکردنەوەی هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کەڵک بقۆزرێتەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە لە گەشتە پێنج ڕۆژەکەی بۆ نیۆیۆرک هیچ دیدارێک لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکی ناکرێت.

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگه‌یاند که‌ گه‌شتکردن بۆ نیۆیۆرک و به‌شداریکردن له‌ کۆگەی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌رفه‌تێکه‌ بۆ ڕاگەیاندنی ئه‌و چالاکیانەی که‌ نابیسترێت چونکه‌ کەشی میدیایی له‌ جیهاندا لەژێر دەستەڵاتی زلهێزه‌کان دایە.

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: کۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتان له‌ چوارچێوەی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌ سه‌ر بنه‌مای سەربەرزی و حیکمه‌ت و بەرژەوەندی ده‌بێت چونکو گەلی ئێران هیچ کات به‌ بایکۆت و ھەڕەشەو گوڕەشە پەکی نەکەوتووەو ئامادە بوونی لە کۆبوونەوەی کۆگەی گشتی سەربەرزانە دەبێت.

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له‌ ٧٧هه‌مین دانیشتنی کۆگه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، تارانی به‌ره‌و نیۆیۆرک به‌جێ ھێڵا.

سەرپەیڤ