ڕەییسی : ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان نابێت ڕێکخراوێکی دەوڵەتە زلهێزەکان بێت
ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەربڕینی ئەمەی کە نابێت ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕێکخراوی دەوڵەتە زلهێزەکان بێت، وتیشی: گەمارۆ و تیرۆر و شەڕ و خوێنڕشتن دەرەنجامی تاکلایەنە خوازییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئایەتوڵڵا «ڕەییسی» کە بۆ یەشداری کردن حەفتاوحەوتەمین دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە بە کاتی خۆجێیی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان گەییشتە نیۆیۆرک لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران بەرنامەی گەشتەکەی شی کردەوە.
سهرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە دەم گەییشتنی له وتووێژێکدا لهگهڵ پهیامنێران ڕایگهیاند: لهم گهشتهدا ئاسایە کە بە سەرنجدانی ئەو ھەلەی بۆم دەڕەخسێت ڕاوبۆچوونهکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕوون دهکهمهوه و بهشداربووان و ئهوانهی گوێبیستی وتەو پەیامەکانم بن لە ڕوانگەکانمان ئاگادار دەکەمەوە.
ئایەتوڵڵا «ڕەییسی» تاکتیکی بایکۆتی لەلایەن زلهێزەکانەوە بە دژایەتی کردنی ئاشتی و ئارامیی جیهان زانی و وتیشی: ئەم جۆرە کێشە و پرسە جیهانییانە دەبێ لە کۆگەی گشتیدا تاوتوێ بکرێن.
سهرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ههروهها کێشەی تیرۆریزمی بە بابەتێکی دیکە زانی کە له کۆگهی گشتیی ڕێکخراوی نهتهوهکاندا تاوتوێ دەکرێت.
ئایەتوڵڵا ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە بە کاتی خۆجێی، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەییشتە فڕۆکەخانەی «جۆن ئێف کێنێدی» لە نیویۆرک.