ئه‌یلوول 22, 2022 00:17 Asia/Tehran
  • وتاردانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی به‌ ئاماژه‌ به‌ هه‌ڵوێستی ئێران له‌ به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی زۆربێژانەو ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌دا وتی: ئێران به‌دواداچوونی دادپه‌روه‌رانە دەکات بۆ تاوانەکەی سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌مریکا له‌ مەڕ سەرداری سپەھبۆد شەھید«قاسم سولەیمانی» لە ڕێگەی دادگایەکی دادپەروەرەوە.

«سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ڕۆژی چوارشەممە لە حەفتاوحەوتەمین دانیشتنی ساڵانەی کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە خواستی جێگیرکردنی دادپەروەری وەک ئامانەتێکی ئیلاهی لە هەموواندایە، وتیشی: ئێران پشتیوانی لە بە جیهانی بوونی دادپەروەری دەکات چونکو دادپەروەری یەکێتی چێکەرو ستەم شەڕھەڵایسێنە.

ڕەییسی جەختی لەوەش کردەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران باوەڕی بە چارەنووسێکی هاوبەش بۆ مرۆڤایەتی هەیەو وتیشی: وڵاتێک کە بانگەشەی دادپەروەری دەکات بەڵام پشتیوانی لە تیرۆریستان دەکات، دەبێ شەرم لە مرۆڤایەتی و ئازادی و دادپەروەری بکات. باڵاترلە مافی مرۆڤ، مافی گەلانە کە ئاسانی لەلایەن زلهێزەکانەوە پێشێل دەکرێت. سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، بە نیشاندانی وێنەی شەهید سەردار«قاسم سولەیمانی»، فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بە بەشدارانی دانیشتنی کۆکەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی کردەوە کە: ڕاگەییشتنی دادپەروەرانە لێکۆڵینەوە بە تاوانەکەی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا خزمەتێکە بە مرۆڤایەتی.

ڕەییسی لە درێژەی وتەکانی دا بە خستنەڕووی پێشکەوتنە زانستی و ئابووری و تەکنەلۆژییەکانی ئێران و ئەوەی کە ئەمڕۆ جیهان پێویستی بە ئێرانێکی بەهێزە، وتیشی: جیهانی کۆن، تاکلایەنەوهەژموونی خواز، تێکدەری ئاکارو فەزیلەت کە پەرە بە هەژاری و هەڵاواردن دەدات، کەڵک وەرگرتن لە توندوتیژی و بەکارهێنانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وەک ئامرازێکی گوشار لە دژی وڵاتانی سەربەخۆ بوو، کە لە ئێستادا ئەم سیستێمە نادادگەرانەیە ناڕەوا بوونی دەرکەوتووەو گومان لە فەوتان و ڕەوینەوەی ئەم سیستێمە کۆنە ناکرێت.

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگه‌یاند: تێکچوونی ئاکاری سیاسی و پەرەسەندنی نەخۆش ئاسای کرده‌وه‌ی ناڕەوای تاکلایه‌ن، لەمپەری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ڕێگای ئەفراژ بوونی مرۆڤ دروست کردووه‌ و هیچ بژارده‌یه‌ک جگه‌ له‌ هاوده‌نگی له‌ چوارچێوه‌ی فره‌لایه‌نی و لەسەر بناغه‌یەکی سەرچاوە گرتوو  لە ڕێبازی پێغەمبەرانی ئیلاھی لە ئارادا نییە.

سەرۆکی دەستەڵاتی جێبەجێکاری ئێران بە ئاماژەدان بەوەی کە کۆماری ئیسلامی پێوەندیی لە سەر بنەمای ستەمی پێ قەبوڵ ناکرێت و لە پای مافی گەلەکەیدا وەستاوە، وتیشی: لۆژیک کە لەسەر بنەمای دادپەروەری بێت، دەسەڵات دروست دەکات و بە دڵەکاندا حوکم دەکات و وڵاتێک کە لۆژیکی نییە ھانا بۆ دەستوەردانی سەربازی ،داگیرکاری و لەشکرکێشان و ھەڵسەوکەوتی دووفاقانە و زۆر ستەمی دیکە دەبات.

ڕەییسی بە ئاماژەدان بەوەی کە هەژموون و ڕۆحی جەنگی سارد جیهان بێزار دەکات و سەردەمێکی نوێی نائارامی ھەڕەشە لە جیهاندا دەکات، وتیشی: خواستی گەلانی جیهان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری پەرەی سەندووە.

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جه‌ختی کرد: به‌رهه‌مداریی دوکتۆرینی به‌رخۆدان ده‌رکه‌وتنێکی ڕوونی ئیراده‌ی گه‌لانه‌ بۆ گه‌ییشتن به‌ دادپه‌روه‌ری، به‌ڵام له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ تاک لایه‌نه‌خوازی هه‌وڵ ده‌دات وڵاتان له‌ ڕێبازی ڕاسته‌وخۆیان پەک پێ بخات.

ڕەییسی ڕوونیشی کردەوە: ئەمریکییەکان ناهێڵن وڵاتان لەسەر پێی خۆیان بوەستن، دۆستانی ئەم وڵاتەش لە دۆخێکی باشتردا نین؛ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌وروپا ڕووده‌دات ئاوێنه‌یەکی ئەو ڕووداوانەیە که‌ له‌ماوەی ده‌یان ساڵی ڕابردوودا له‌ ئاسیادا ڕووی داوە.

سەرپەیڤ