ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: ئێران جدییە لە گەیشتن بە رێککەوتنێکی پاوەجێ
وه زیری ده ره وه ی ئێران له دیدارێکدا له گه ڵ هاوشانە هۆڵه ندییه که ی، وێڕای ئاماژە بە ده ستپێشخەرییه کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له دانوستانه کانی هه ڵگرتنی گه مارۆکاندا جه ختی کرده وه که تاران جدییه له گه یشتن به ڕێککه وتنێکی پاوەجێ .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حوسێن ئەمیرەبدوڵڵاهیان ڕۆژی شەممە لە پەراوێزی ٧٧هەمین دانیشتنی کۆگەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ڤۆیپکە هۆکسترا کۆبووەوە و دوایین دۆخی پەیوەندییەکانی دوو قۆڵی و هەندێک بابەتی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کرا.
لەم دیدارەدا ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جەختی لە پێویستیی هەوڵەکانی هەردوو وڵات کردەوە بۆ پەرەپێدان و فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان تا ئەو جێگایەی کە دەکرێت و گوتی: پێشبینی دەکرێت پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان دوو لایەن پەرە بستێنێ، بە تایبەت لە بوارەکانی بنەما زانست ، کشتوکاڵ، بەندەر و گەشتیاری.
هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی سه‌باره‌ت به ئاواره ئه‌فغانستانیه‌کان و پێویستی ته‌رخان کردنی یارمه‌تی مرۆیی زیاتر بۆ ئه‌وان له سه‌وروبه‌ندی وه‌رزی سه‌رمادا ڕوون کرده‌وه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا ڤۆیپکه هۆکسترا ش هیوای خۆی بۆ گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن له دانوستانه‌کانی ڤیه‌نا ده‌ربڕی به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ئه‌و کۆت و به‌ندانه‌ی که لەسەر رێگای به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی دوولایەن دروستکراون، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی وڵاته‌که‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کان ڕاگه‌یاند.